داعش ئاماری هێرشەکانی لە سوریا و عێراق بڵاودەکاتەوە

دێرەزوو – نۆرس پرێس

داعش، ژمارەی ئەو هێرشانەی ئاشکرا کرد کە دەڵێت هەفتەی رابردوو لە سوریا و عێراق و بەشێک لە ئەفریقا و ئاسیا ئەنجامی داوە.

دوێنێ هەینی 18/8/2023، رۆژنامەی ئەلکترۆنی ئەنبا سەر بە داعش بڵاویکردەوە، هەفتەی رابردوو چەکدارەکانی پێنج هێرشیان لە سوریا ئەنجامداوە، کە سێ لەو هێرشانە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” بوون، و دوو لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی حکومەتی سوریا بووە، کە لە ئەنجامدا 54 کەس کوژراون و بریندارکراون.

داعش دەلێت، چەکدارانی لە عێراق، سوپای عێراقیان لە دیالە و کەرکوک و سەڵاحەدین کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا هەشت کەس بوونە قوربانی و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیان تێکشاندووە.

لە رۆژئاوای ئەفریقاش، 5 کە بە دەستی چەکدارانی داعش کوژراون و بریندارکراون، لە ئەفریقای ناوەراستیش دوو هێرشی بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامدا 15 کەس کوژراو و بریندار بوونەتەوە.

بەگۆێرەی رۆژنامە نزیکەکەی داعش، لە رۆژهەڵاتی ئاسیادا یەک هێرشی کردوە کە بەهۆیەوە دوو کەس کژراون و هەشتی دیکەش برینداربوونە.