وەزارەتی دەرەوەی رووسیا: ئەمریکا هیچ نیازێکی نییە کۆتایی بە ململانێکانی ئۆکرانیا بهێنێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، ئەمرۆ شەممە رایگەیاند، ئەمریکا هیچ نیازێکی نییە کۆتایی بە ململانێکانی ئۆکرانیا بهێنێت، هەر بۆیەش بەردەوامە لە قسەکردن لەسەر چارەسەرێک لەسەر بنەمای “فۆرمۆلا”ی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادیمێر زێلێنسکی، بەپێی چارەسەرێک کە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی “تاس”ی رووسیەوە بڵاوکرایەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری کاروباری نێودەوڵەتی، ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی ئامانجی پاراستنی رووسیایە لە هەرەشە ئەمنییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد، مۆسکۆ بەردەوامە لە بیرخستنەوەی رۆژئاوا لە مەترسییەکان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانی ململانێی چەکی ئەتۆمی.
ئاژانسەکە رایگەیاندووە، کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئەگەری هەڵوێستێک کە ژمارەیەک سیاسەتمەدار گرتوویانەتەبەر، کە ئەوە کاری رووسیا و ئەمریکایە کە لەسەر رێگایەک بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لە ئۆکرانیا رێکبکەون، لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کردووە کە “ئەم لۆژیکە بەو مانایە دێت کە ئۆکرانیا “بوکەڵەیەکی ئەمریکییە”، و هەموو کێشەکان دەبێت لەگەڵ ئەمریکییەکان چارەسەر بکرێن.
لاڤرۆڤ جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی ئەوە ئەوەیە کە ئەمریکا هیچ نیازێکی نییە کۆتایی بەو ململانێیە بهێنێت. وە، وەک پێشتر وتم، ئامانجی فەرمی راگەیەندراوەکەی ئەوەیە کە “شکستێکی ستراتیژی” بەسەر رووسیادا بسەپێنێت، تا دەتوانرێت لە بواری سەربازی و ئابووریدا لاوازمان بکات.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، “لەبەر ئەم هۆکارە واشنتۆن بەردەوامە لەوەی کە گفتوگۆکان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکە تەنها لەسەر مەرجەکانی ئۆکراینییەکان، واتە لەسەر بنەمای ئەو فۆرمولەی ئاشتییە کە زێلێنسکی خستووەتەروو، ئەنجام بدرێت.”
لاڤرۆڤ هەروەها پشتراستی کردەوە کە، لە مانگی کانوونی دووەمی 2021، مۆسکۆ هەوڵێکی زۆر جددی دا بۆ ئاگادارکردنەوەی پایتەختەکانی رۆژئاوا لە نیگەرانییەکانی، و دوو رەشنووسی رێککەوتنی بۆ ناردن سەبارەت بە گەرەنتی ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا، و رێوشوێنی دەستەبەرکردنی ئاسایش لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ناتۆ.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری فەرمی “کاروباری نێودەوڵەتی” گوتی: ئەمرۆ هەبوونی چەکی ئەتۆمی تاکە وەڵامی ئەگەرییە بۆ هەندێک هەرەشەی دەرەکی جددی بۆ سەر وڵاتەکەمان.
مانگی رابردوو ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا رایگەیاند کە ئەگەر هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا بۆ سەر هێزەکانی رووسیا سەرکەوتوو بێت، مۆسکۆ ناچار دەبێت چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت.