هەسەدە پێشوازی لە بریاری سزادانی گروپە ئۆپۆزسیۆنی سوریا کرد

قامشلۆ – نۆرس پرێس

هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشوازییان لە سزاکانی ئەمریکا کرد کە بەسەر دوو گروپی چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا نزیک لە ئەنقەرە و سەرکردەکانی لە باکووری سوریا سەپاندووە.

رۆژی پێنجشەممە 17/8/2023، بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی دژی مافی مرۆڤ لە باکوری سوریا، ئەمریکا سزایی بەسەر دوو گروپی چەکداری ئۆپۆزسیۆن و سێ سەرکردەی نێو ئەو گروپەدا سەپاند.

“هەسەدە” لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەری فەرمی خۆیدا رایگەیاند، “پێشوازی لە رێوشوێنە ئەمریکییەکان دەکەین بەرامبەر بە گروپە تیرۆریستییەکانی حەمزات و عەمشات و سەرکردەکانیان، باورشمان بە توانای دامەزراوە ئەمریکییەکان هەیە بۆ باشترکردنی ئامرازەکانی سزادان و لێپێچینەوە لەو گروپانە”.

هەسەدە دەلێت، “راپۆرتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکە، کردە تیرۆریستەکانی گرۆپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کە لە باکوری سوریا و عەفرینی داگیرکراو ئەنجامدەدرێن، ئاشکرا کرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کارانەی کە ئەم گروپە چەکدارەنە ئەنجامدەدەن تاکەکەسی نین، بەڵکو سیستماتیک و ستراتیژین، بە فەرمانی تورکیا ئەنجامدەدرێن و تاوانباری سەرەکی لەو کارانە تورکیایە.

هەسەدە لە بەیاننامەکەیدا دەلێت، “دەوڵەتی تورکیا خۆی ئەو ناوچەیەی کردە شوێنێکی ئارام بۆ رێکخراوە تیرۆریستی و تاوانکارییەکان، بە داعشیشەوە، بەهەموو رێگایەکەوە پاڵپشتیکردن بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی گۆرانی دیمۆگرافی، ئاوارەکردنی زۆرەملێ، رفاندن، دەستدرێژی، دزی وتاڵانکردن”.

هەسەدە بانگەوازەکەی نوێکردەوە بە رێگەدان بە رێکخراوە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان بۆ “لابردنی هۆکارەکانی تیرۆر کە لە ناوچە داگیرکراوەکانی تورکیادا ئەنجامدەدرێن، و لێپرسینەوەی لە تاوانباران بکرێت”.