داعش هێرشێک بۆ سەر هەسەدە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەگرێتەئەستۆ
دێرەزوور- نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هێرشێک بۆسەر بارەگایەکی سەربازیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزۆر، گرتە ئەستۆی خۆی.
ئاژانسی ئەعماق کە نزیکە لەو رێکخراوە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “چەکدارانی ئەو رێکخراوە، بە چەکی ئۆتۆماتیکی، بارەگایەکی هێزەکانی هەسەدەیان لە یەکتربڕی شارۆچکەی ئەبو حەردوب، لە رۆژهەڵاتی دێرەزور کردە ئامانج”.
“ئەعماق” زیادی کرد، “چەکدارەکان توانیان ژمارەیەک ئەندامی هەسەدە بپێکن”، دوای ئەوە هەڵهاتن بۆ شوێنی خۆیان.
دوێنێ شەممە، سەرچاوەیەکی سەربازی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شارۆچکەی ئەبو حەردوب بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، ئەندامێکیان لەلایەن چەند چەکدارێکەوە کە سواری ماتۆڕسکیلێک بوون، لەکاتی نۆبەی پاسەوانییدا لەبەردەم شوێنی کارەکەی لە بنکەی شارۆچکەکەدا تەقەی لێکراوە.
سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی کە لەلایەن هەسەدەوە دەستیپێکردووە، لەم دواییانەدا، گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزور زیادبوونی حاڵەتەکانی تیرۆرن بەخۆوە بینیوە، کە ئەندامانی “هەسەدە”، کارمەندانی بەڕێوبەری خۆسەر و کەسایەتییە خێڵەکییەکان و دانیشتوانی مەدەنی هەیە، دەکەنە ئامانج.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر، سەرکردەیەکی “هەسەدە” لە هەوڵێکی تیرۆرکردن لە شارۆچکەی ئەلشوحەیل لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕزگاری بوو.