شاندێکی ڕووسیا چاوی بە کەسایەتییە دیارەکانی هۆزی جبور دەکەوێت
حەسەکە – نۆرس پرێس
ڕۆژی هەینی شاندێکی ڕووسیا لە شاری حەسەکە لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی دیار و شێخی هۆزی جبور کۆبووەتەوە و تاوتوێی کێشەی ئەم دواییەیان کرد کە لەنێوان هۆزەکە و هێزەکانی دیفاع وەتەنی حکومەتی دیمەشق ڕوویداوە.
ئەکرەم مەحشوش یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی هۆزی جبور، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی ڕووسەکان سەردانی ئەو خێمەیان کرد کە هۆزەکە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دایاننابوو، تیایدا ئەندامان و کەسایەتییە دیارەکانی هۆزی جبور لە ساڵی 1999 وە کۆبوونەتەوە و سەرەتای کێشەکە لەگەڵ هێزەکانی دیفاع وەتەنی سەریهەڵداوە.
مەحشووش ئاماژەی بەوەشکرد، شاندی ڕووسیا کە بۆ سەرەدانی خێمەکە هاتبوون، گوێیان لە داواکارییەکانی کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکە گرتووە و کۆبوونەوەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند.
بەپێی قسەکانی شاندەکە، شاندی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە داواکارییەکانیان دەگەیەننە سەرکردایەتی خۆیان و حکومەتی دیمەشق بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانی ئێستا و چارەسەرکردنی کێشەکە.