سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌ ئەبوزەبی پایتەختی ئیماراتی عەرەبی، لە گەڵ شێخ محه‌ممه‌د بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەێنراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ” لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە”.

لە هەمان راگەینراودا هاتووە: “لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێکران”.