هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی جێگۆڕکێکردنی دوو یەکەیانیان لە هەولێر راگەیاند

هەولێر – نۆرس پرێس

دوێنێ پێنجشەممە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” رایگەیاند کە جیگۆڕکێیان بە دوو یەکەی هێزەکانیان کردووە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

 لە راگەیێندراوێکدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گوتی، “وەک بەشێک لە پلانی جێگۆڕکێپێکردنی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، یەکەی 10ی شاخەوانیی سەر بە سوپای ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش جێگەی هێزەکانی پاسەوانیی نیشتیمانی ئۆهایۆیانیان لە هەولێر گرتووەتەوە”.

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا رۆژی 15ی ئاب هەردوو یەکەکە لە بنکەی هاوپەیمانان لە هەولێر جێگۆڕکێیان پێکراوە.

 راشیانگەیاند، “ئەم جۆرە جێگۆڕکێیانە بەشێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو و بە وردی لەگەڵ هاوبەشە ئەمنییەکانمان دەکرێن”.

بەهەمانشێوە هاوپەیمانییەکە پابەندی بە تێکشکاندنی داعش، لە رێگەی جێگۆرکێپێکردنی هێزەکان و یارمەتیدان و راوێژپێدانی هێزە هاوبەشەکانیان راگەیاند.