درۆنێکی تورکیا گوندێکی باکووری حەسەکە دەکاتە ئامانج

تلتەمر – نۆرس پرێس

ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، درۆنێکی تورکیا گوندێکی گوندەواری تلتەمری لە باکووری حەسەکە کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی سەربازی بە نۆرس پرێسی راگەیاند “ئێوارەی پێنجشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا گوندی ئەلتەویلەی له گوندەواری رۆژئاوای تلتەمر لە باکووری حەسەکە کردە ئامانج”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجکردنەکە هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە، زیانە ماڵییەکانیش تەنها لە ماڵ و موڵکی دانیشتوانی گوندەکەدا سنوردار بووە.

سێشەممەی رابردووش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک کێڵگەی شوێش لە گوندەواری باشووری رۆژئاوای تلتەمر کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر زیانەکان هەبێت.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی