هەولێر – نۆرس پرێس
هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران ڕێگە نادەن مانگرتن و ناڕەزایەتی دەڕبرین لەساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی ژینان ئەمینی بەرێوەبچێت و لەئێستادا گوشەرەکانیان زیادکردووە بۆ ڕێگرتن لە خەڵکی.
بەپێی زانیاریەکانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە، کۆمەڵێک لە هێزە ئەمنیەکانی ئێران گوشاریان خستووەتە سەر کاسبکار و دووکاندارانی شاری سەقز و بەڵێننامەی نووسراویان پێیان پڕ کردووەتەوە کەوا نابێت لە ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی ژینا_ئەمینی و بزووتنەوەی سەرانسەریی “ژن، ژیان، ئازادی”دا بەشداریی مانگرتنەکان بکەن.
بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هەندێک لە دووکانداران ئەو بەڵێننامەیان واژۆ نەکردووە و هەندێکیشیان ڕایانگەیاندووە؛ بەشدارینەکردنیان لەو مانگرتنانەدا هەر زیانێکی لێکەوتەوە، هەر لە ئێستاوە ڕایدەگەینین کەوا ناوەندە حکوومەتی ئێران بەرپرسیارن.