هۆكاری بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی EG.5 دەگەڕێننەوە بۆ پشتگوێخستنی خۆپارێزی ڕێوشوێنی ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە دەگەڕێتەوە

هەولێر- نۆرس پرێس

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدەدات کە دوای بڵاوبونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە بریتییە لە ئێریس یان EG.5 جارێكی دیكە حاڵەتێكی نوێی دڵەڕاوكێی لەنێو هاوڵاتیانی جیهان دروستكرد.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداریدا لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی EG.5 لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، وەك چۆن لە وڵاتانی ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەستی بە بڵاوبونەوە كردووە و بە خێراییش بڵاودەبێتەوە.

دوای ئەوەی ژیان ئاسایی بووەتەوە و گەڕاوەتەوە پێش دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دووبارە مەترسیەكە سەری هەڵداوەتەوە و زۆر كەسی نیگەران كرد لە سەرانسەری جیهاندا.

دكتۆر مەجدی سەعدنی پزیشكی ڕاوێژكاری گوێ و لوت و قوڕگ ڕایگەیاند، جۆری نوێی كۆرۆنا گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی زۆر بەخێرایی بڵاوببێتەوە، شارەزایان هۆكاری ئەم گۆڕانە و بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی EG.5 دەگەڕێننەوە بۆ پشتگوێخستنی خۆپارێزی ڕێوشوێنی ڕێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە، هەروەها كەمتەرخەمی لە وەرگرتنی ژەمە ڤاكسینەكان  کە هۆكاری سەرەكین.

دكتۆر مەجدی سەعدنی ئاماژەی بەوەشكرد، گۆڕاوەكەی EG.5 جێگەی نیگەرانی نییە، بەو پێیەی نیشانەكان هەمان نیشانەكانی كۆرۆنان، بەڵام تەنها بە خێرایی بڵاودەبێتەوە، هێشتا مەترسی لەسەر كەسانی بەساڵاچو و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە دروستدەكات، بۆیە مرۆڤ دەبێت ئاگاداری بێت.