گروپەکانی سەر بە حکومەت لەسەر دەروازە قاچاخەکان لە دێرەزوور دەبێتە شەڕیان و برینداری لێدەکەوێتەوە
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ، چوارشەممە، دوو ئەندامی “دیفاع وەتەنی” و یەکێکی دیکە لە “فیرقەی چوار” بە چەکی ئۆتۆماتیکی، بەهۆی ناکۆکی نێوانیانەوە لەسەر دەروازەکانی بەقاچاخبردن لە شارۆچکەیەکی رۆژهەڵاتی دێرەزوو، برینداربوون.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە “دیفاع وەتەنی” لە شارۆچکەی ئەلمەیادین لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، کە پێکدادان بە چەکی ئۆتۆماتیکی لە نێوان ئەندامانی “دیفاع وەتەنی” و بنکەی سەربازی فیرقەی چوار روویداوە، کە لە سەر رووباری فورات جێگیرن، لە یەکێک لە دەروازەکانی قاچاخچێتی لەسە رووبارەکە.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس ئاماژەی بەوەشکرد، شەڕ و پێکدادانەکە سەریهەڵداوە، دوای ئەوەی ئەندامانی فیرقەی چوار دەستیان بەسەر کەلوپەل و بڕێکی زۆر سووتەمەنی قاچاخدا گرت، کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ەوە هاتبوون، لە رۆژهەڵاتی فورات، کە کەلوپەلی فەرماندەیەکی “دیفاع وەتەنی” بوون.
ئەو تێکهەڵچوونانە بووە هۆی برینداربوونی دوو ئەندامی هێزەکانی “دیفاع وەتەنی” و یەکێکی دیکە لە فیرقەی چوار، دوای دەستێوەردانی کاروانێکی ئەمنی سەربازی و سوپای پاسدارانی ئێران و گەڕاندنەوەی کەرەستەی دەستبەسەرداگیراوەکان گرژییەکان کەم بوونەتەوە، بەگوێرەی هەمان سەرچاوە.