تاقیکردنەوەیەکی نوێ بۆ نەهێشتنی نەخۆشی زەهایمەر

هەولێر – نۆرس پرێس

توێژەران لە ئەمەریکا رێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە رەنگە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر کەمبکاتەوە.

توێژینەوەیەک کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کالیفۆرنیای ئەمریکاوە ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە کە چاندنی خانە بنەرەتییەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو نیشانانەی کە پەیوەندییان بە نەخۆشی زەهایمەرەوە هەیە.

توێژەران لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر مشکی تووشبوو بە نەخۆشی زەهایمەر ئەنجامداوە، لەوێدا خانە بنەرەتییە تەندروستەکانیان چاندووە و گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم رێکارە بەشداربووە لە باشترکردنی بیرەوەری و کارەکانی بیرەوەری، هەروەها کەمکردنەوەی هەوکردنی دەمار و کەڵەکەبوونی پرۆتینی زیانبەخشی “بیتا-ئەمیلۆید”.

لە لێدوانێکدا لەسەر توێژینەوەکە، نووسەری سەرەکی و مامۆستای قوتابخانەی پزیشکی UCLA ستیفانی چێرکی گوتی: نەخۆشی زەهایمەر زۆر ئاڵۆزە، بۆیە هەر چارەسەرێکی ئەگەری دەبێت بتوانێت چەندین رێرەوی بایۆلۆژی بکاتە ئامانج، کارەکانمان دەریدەخەن کە چاندنی بنەچەی خوێندرووستکەر و خانە پێشینەکانی دەمارەکان بووەتە ئامانج توانای رێگریکردن لە ئاڵۆزییەکانی نەخۆشی زەهایمەر”.

سەرکەوتنی ئەگەری ئەم چارەسەرە پەیوەستە بە کاریگەرییەکەی لەسەر مایکرۆگلیا کە جۆرێکە لە خانەکانی بەرگری لە مێشکدا، کە هەوکردنەکەی دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی پرۆتینی بێتا-ئەمیلۆید، کە بەشدارە لە گەشەکردنی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بەهۆی کاریگەری لەسەر خانەکانی مێشک و رێگریکردن لە رۆیشتنی خوێن بۆی ، بەپێی گۆڤاری پزیشکی Cell Reports.

بە گوتەی توێژەران، چاندنی خانە بنەرەتییەکان دەتوانێت ئاسانکاری بۆ دروستبوونی مایکرۆگلیای نوێ و تەندروست بکات، بەمەش پێشکەوتن و نیشانەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە.

توێژەران داوای لێکۆڵینەوەی زیاتریان لە داهاتوودا کرد بۆ ئەوەی قووڵتر بچنە ناو میکانیزمەکانی پشت کاریگەری چارەسەرەکە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە ئەگەری وەرگێرانی ئەم دۆزینەوانە بۆ مرۆڤەکانی تووشبوو بە نەخۆشی زەهایمەر بکەن.