داخستنی رێگاکان و مانگرتن و خۆپیشاندان لە گوندەکانی سوەیدا
رەققە/ مەنبیج – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ناڕەزایەتییەکان لە گوندەواری سوەیدا دەستیپێکرد و رێگاوبانەکان داخراون و داوای مانگرتنی سەرتاسەری کرا، ئەوەش وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بارودۆخی سەختی ژیانیانەوە.
چالاکوانێکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، هەندێک لە گوندەکان داوای داخستنی رێگاکان و ناڕەزایی دەربڕین دەکەن لە هەمبەر بڕیارە “ناڕەوا”کانی حکومەتی دیمەشق، دژبە دانیشتووانی ناوچەکە.
دووپاتیشی کردەوە، لە بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆوە رێگاکان لە هەندێک گوند داخراون، بەڵام رێگری لە خوێندکاران و حاڵەتە فریاگوزارییەکان نەکراوە.
سەرچاوەیەک لە گوندی ئەلسەعلە لە رۆژئاوای سوەیدا بە نۆرس پرێسی راگەیاند، بەهۆی سووتانی تایەی ئۆتۆمبێلەوە رێگای سوەیدا داخراوە، ئاماژەی بەوەشکرد،رێگای گوندەکانی “المەتونە، مەجادل، قەنەوات، تیما، نمرە، و چەند گوندێکی دیکە” داخراون.