دیمەشق – نۆرس پرێس
جۆش گرین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا لە هاوای ، ئەمرۆ پێنجشەممە 17/8/2023 رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لەو ویلایەتە گیانیانلەدەستداوە بۆ 110 کەس بەرزبووەتەوە.
جۆش گرین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاگری چەند رۆژی رابردوو، ئاگرێکی بێ وێنەبوو، لە ئەنجامدا 110 کەس گیانیانلەدەستداوە.
دوێنێ کۆشکی سپی رایگەیاند کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و جیل بایدن هاوسەرەکەی بەنیازن لە 21ی ئابدا سەردانی هاوایی بکەن، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری دۆخی رزگاربووانی ئاگرکەوتنەوەکە بن، هەروەها چاویان بە کرێکارانی تیمەکانی فریاگوزاری بکەوێت.
بەهۆی کەشوهەوای گەرم و وشکەوە ئاگری دارستانەکان لە ویلایەتی هاوای لە 9 ئابەوە دەستیپێکرد، هەروەها ئاگرکەوتنەوەکان چەندین ناوچەی گەشتیاریی ئەو ویلایەتەیان لەناوبردووە، لەنێویاندا شاری گەشتیاری بەناوبانگی لاهایانا.
جۆ بایدن پێشتر رایگەیاندبوو، لەگەڵ جۆش گرین باسی هەوڵەکانی فریاگوزاریان کردوە کە دەبێت بە زووترین کات بگەێنە دورگەکەی هاوایی.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە پارێزگاری هاوایی دڵنیا دەکاتەوە کە “هاوای هەموو شتێکی پێویست لە حکومەتی فیدراڵی بەدەست دەهێنێت” بۆ ئاوەدانکردنەوە و لابردنی دەرئەنجامەکانی ئاگرکەوتنەکە.