ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سعودییە دەکات

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران رایگەیاند کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سەردانی سعودییە دەکات.

مانگی حوزەیرانی رابردوو فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە سەردانی تارانی کرد و دوای دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، چاوی بە بەرپرسانی ئێرانی کەوت.

لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودییە دەستیپێکردەوە، ئەوەش دوای چەندین ساڵ لە دوورکەوتنەوەی ئەو پەیوەندییانە دێت.

سعودیە لە ساڵی 2016دا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پچڕاند، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تاران، لە کاردانەوەی لەسێدارەدانی پیاوێکی ئایینی دیاری شیعەدا لەلایەن ریازەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا نێوەندگیریی چینی بووە هۆی گەڕانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گرژی لە ناوچەی کەنداوی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی.

دیسانەوە بە هۆی ناکۆکی لەسەر کێڵگەیەکی نەوتی، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات گرژی تێکەوتەوە، سعوودیە و کوێت رایانگەیاند، ئەوان بە بەهەردوولایانەوە خاوەنی کێڵگەیەکی گازین، بەڵام ئێرانیش بانگەشەی خاوەندارێتی ئەو کێڵگەیە دەکات.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کە تاران هەڕەشەی بەردەوامبوونی لە دەرهێنانی گاز لە هەمان کێڵگە کرد.

کێڵگەی دەریایی لە ئێران کە بە “ئارەش” و لە کوەیت و سعودیە بە “ئەلدوڕە” ناسراوە، ئەو مەیدانەش لە کۆنەوە خاڵی سەرەکی ململانێی نێوان هەر سێ وڵات بووە. ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: ئەحمەد عوسمان