چالاکوانانی رەققە: تورکیا بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی گەلی سوریای فریودا
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ، یەكشەممە، چالاكوانانی مەدەنی لە شاری رەققەی باكووری سووریا رایانگەیاند كە توركیا دەیەها ساڵە توانیویەتی بەشێك لە گەلی سووریا هەڵبخەڵەتێنێت.
ئەو چالاكوانانە ئاماژەیان بەوە كرد كە حكومەتی توركیا “بانگەشەی پاڵپشتی لە شۆڕشی سووریا و پشتیوانی لە داواكارییەكانی گەلی سووریا و پاراستنی بەرژەوەندییەكانیان دەکات، بەڵام لە راستیدا كاری بۆ چەسپاندنی بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆی کردووە لە سووریا “
“شەواخ ئەلعەلی” چالاكوانی مافی مرۆڤی خەڵكی شاری رەققە رایگەیاند، “توركیا لە باكووری سووریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، كە میدیا نێودەوڵەتییەكان رووماڵی ناكەن”.
لە هەمان کاتدا دەبینین نزیکبوونەوەیەکی تورکی و سوری لەسەر ئاستی سیستەم و دامەزراوە ئەمنیەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەخرێتە بازاڕەوە بۆ هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئەمەش بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی، بە گوتەی “ئەلعەلی”.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس زیادی کرد: سوریەکان باجی سیاسەتی تورکیا لە سووریا دەدەن، کە ئەنکەرە لە ڕێگەیەوە کار بۆ جێبەجێکردنی بەرژەوەندییەکانی دەکات، وچاوپۆشی دەکات لە هەر زیانێک کە بەر گەلی سوریا بکەوێت.
ئەو لێدوانانەی پێنجشەممەی رابردووی مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ناڕەزایی بەرفراوانی لە سوریا بەدوای خۆیدا هێنا، کە بووە هۆی خۆپیشاندان لە ژمارەیەک شاری سوریا.
“ئۆغڵو” لە میانی لێدوانەکانیدا وتی، چاوی بە هاوتا سوورییەکەی کەوتووە، فەیسەڵ میقداد، و لە میانی کۆبوونەوەکەدا داوای ئاشتەوایی نێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی کردووە بۆ بەدیهێنانی “ئاشتی هەمیشەیی”.
مۆنا ئەلموسا، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ڕەققە دەڵێت: “ماوەی دە ساڵ تورکیا شۆڕشی سوریای بەکارهێناوە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی لە سوریا و گەلی سوریای فریودا”.
لە ڕوانگەی ئەلموساوە، بەیاننامەی ئەم دواییەی تورکیا سەبارەت بە ئاشتەوایی ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سوریا ” لە پلەی یەکەمدا بەرژەوەندییەکانی تورکیا بەدەست دەهێنێت و لە هەمان کاتدا درۆکانی تورکیا بۆ پشتیوانی لە سوریەکان ئاشکرا دەکات”.
ناوبراو بۆ نۆرس پرێس زیادی کرد: تورکیا کار بۆ “بەئامانجکردنی ژنان و منداڵانی سووریا دەکات، ئەمەش سیاسەتی تاوانکاری ڕژێمی تورکیا و کەرەستەکانی ئاشکرا دەکات”.
لەم چەند رۆژەدا، شار و گوندەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و گروپە دڵسۆزەکانی لە باکووری سووریا ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی بەرفراوانیان بەخۆوە بینی، کە رێنومایەکانی تورکیایان بۆ ئەو بەشەی سوریا رەتکردەوە، و لەو میانەشدا ئاڵای تورکیایان سووتاند.
ئیبراهیم ئەلجاسم، هاوسەرۆکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕەقە ڕایگەیاند: لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەو فریوانەی تورکیا ئاشکرا دەکات کە لە دوای ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ساڵی 2011 ەوە بەرانبەر بە سوریەکان پراکتیزەی کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵسوکەوتی تورکیا بە هەڵخەڵەتاندنی سوریەکان “بەردەوام دەبێت ئەگەر خەڵکی سوریا هەڵوێستێکی جددی وەرنەگرن بۆ رەتکردنەوەی بەردەوامی دەسەڵاتی تورکیا بەسەر بەشێک لە خاکی سوریا و دانیشتووانیدا”
ئەو پێی وابوو کە “سوریاییەکان ئێستا رێککەوتوون لەسەر رەتکردنەوەی پەروەردەی بیانی لە هەر وڵاتێکەوە، بەتایبەتی بەشێک لە گەلی سووریا کە لە لایەن تورکیا و سیاسەتەکەی لە ناوچەکە فریویان خواردووە”.
شەزا ئەلئەحمەد، چالاكوانی مەدەنی خەڵكی شاری رەققە رایگەیاند، “توركیا بڕیارێك لەدژی سوریەكان دەدات، بەڵام بەپێی بەرژەوەندییەكانی خۆی بڕیارێكی دیكە جێبەجێ دەكات”.
ئەلئەحمەد بۆ نۆرس پرێس زیادی کرد: “پێویستە گەلی سوریا دژ بە سیاسەتەکانی تورکیا لە سووریا یەکبگرن”.