چەند ورچێكی دەریاچەی نەمرود دەچنە شوێنی گەشتیاران

هەولێر – نۆرس پرێس

دەریاچە و چیای نەمرود كە لەم دواییانەدا بووەتە ناوەندێكی گرنگی گەشتیاری لە كوردستانی توركیا و هەروەها بووەتە شوێنی ورچە جەمسەرییەكان.

لەو ڕۆژانەی دواییدا ورچەكانی شاخ و دەریاچەی نەمرود، هێرش دەكەنە سەر گەشتیاران، بەڵام زۆرجار ئەوەندە لە خەڵك نزیك دەبنەوە، دەچنە ئەو شوێنەی کە گەشتیاران لێی دەمێننەوە و خواردنی گەشتیارەكان دەخۆن.

پێشبینی دەكرێت ژمارەی ورچەكانی شاخ و دەریاچەی نەمرود لە نێوان 5 بۆ 10 ورچ بێت و هەندێك لە گەشتیاران هەندێك جار بە دەست خۆراكیان پێدەدەن و بەشێكی زۆریان وێنەیان لەگەڵ دەگرن.