ئەمڕۆش کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا بەردەوام بوون
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی عێراق دەربارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بەردەوام بوون، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیش پەیوەندی بە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.
دوێنی سێشهممه، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەوان وەکوو شاندی حكومهتی ههرێمی كوردستان گهیشتوونەتە شاری بهغدا و لهگهڵ شاندی حكومهتی عێراق كۆبوونهوەکانیان دەستپێکردووە، سهبارهت به جێبهجێكردنی یاسای بودجه.
ئەمڕۆش بەهەمانشێوە، کۆبوونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا بەردەوام بوو.
بە پێی زانیارییەکان کە لە رێگەی لێدوانەکانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ میدیا ناوخۆییەکان راگەێنراون، تەنھا خاڵی ناکۆکی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا کە مابێت، لەسەر بابەتی رادەستکردنی داھاتە نانەوتییەکانە کە حکومەتی فیدراڵ داوای رادەستکردنی تەواوی داھاتەکەی لە ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و چەند رۆژێک وردبینیان بۆ داھاتە ناوخۆییەکان کرد.