لەکاتی هێرشکردنەسەر کەمپی پەنابەرانی بەلەتا لەلایەن ئیسرائیل 8 فەڵەستینی برینداربوون
دیمەشق – نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، هەشت فەلەستینی بریندار بوون، لە کاتی هێرشکردنە سەر کەمپی پەنابەرانی بەلەتا، لە رۆژهەڵاتی نابلوس لە کەرتی رۆژئاوا، هەشت فەلەستینی بریندار بوون، جگە لە 10 حاڵەتی خنکان بە گازی فرمێسکڕێژ و زیانگەیاندن بە ماڵ و پێکدادان لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان.
میدیا فەلەستینییەکان رایانگەیاندووە، هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی کەمپی بەلەتایان داخستووە، هاوکات لەگەڵ هێرشەکەیدا، لەکاتێکدا “دەستدرێژی”یان بۆ سەری ئەنجامداوە، دوای ئەوەی هێرشیان کردە سەر شەقامی بازار لە نێوان وێرانکردنی موڵک و ماڵی فەلەستینییەکان.
مانگی سووری فەلەستین 8 برینداری بە گولەی زیندوو تۆمار کردووە، لەوانە برینێکی زۆر سەختی منداڵێکی تەمەن 17 ساڵ و 85 برینداری بەهۆی گازی فرمێسکڕێک لە کاتی هەڵکوتانە سەر گۆری جۆزێف و کەمپی پەنابەرانی بەلاتا لە رۆژهەڵاتی نابلوس.
بەگوێرەی میدیاکان، هێزەکانی “داگیرکەر” بارەگای بزووتنەوەی فەتح و شوقەیەکی نیشتەجێبوونیان تەقاندەوە و تەقینەوەکان زیانیان بە نزیکەی 20 ماڵ و دوکان لە ناوچەی ژیانی کەمپەکە گەیاندووە، جگە لە لەناوبردنی دەیان ئۆتۆمبێل کە لەبەردەم ماڵ و دوکانەکاندا وەستابوون. هاوکات وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێزەکان تاقیگەیەکی تەقەمەنییان تەقاندووەتەوە کە 15 تەقەمەنی ئامادەی بەکارهێنانیان تێدابووە، ئەمە جگە لەوەی کۆگایەکیشیان تێکشکاندووە کە چەک و کەرەستەی شەر و تەقەمەنی تێدابووە.