بەهای لیرەی سوری بە خێراییەکی زۆر بەردەوامە لە دابەزین
قامشلۆ – نۆرس پرێس
بەهای لیرەی سوری بەردەوامە لە دابەزینی خێرای بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، بەو پێیەی نرخی یەک دۆلار 15,500 لیرەی تێپەڕاندووە، لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بە رێژەی هەزار لیرە نرخەکەی شکاوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی سوریا لە بڵاوکراوەی ئاڵوگۆڕی دراوەکانی سەرلەبەیانیدا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری لە 10 هەزار و 300 پاوەندەوە بۆ 10 هەزار و 700 لیرە بۆ هەر دۆلارێک بەرزکردەوە، کە بە رێژەی چوار سەد لیرە بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو کە بە نۆرس پرێسیان راگەینادووە، نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی قامیشلۆدا 15,500 لیرە بۆ فرۆشتن و 15,200 لیرە بۆ کڕین، بەرامبەر بە یەک دۆلاری ئەمریکی تۆمارکراوە.
لە دیمەشق نرخی یەک دۆلار گەیشتە 14,500 بۆ کڕین و 14,700 بۆ فرۆش و لە حەسەکەش گەیشتە 15,350 بۆ فرۆش و 15,250 بۆ کڕین، بەپێی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمڕۆ”.
لە شاری حەڵەب نرخی یەک دۆلار گەیشتە 15,000 لیرە بۆ فرۆشتن و 14,800 لیرە بۆ کڕین، هەروەها لە ئیدلب 15,300 لیرە بۆ فرۆشتن و 15,200 لیرە بۆ کڕین.