تورکیا 30 پەنابەری سوری بۆ گرێ سپی دیپۆرت دەکاتەوە
رەققە – نۆرس پرێس
دوێنێ سێشەممە، دەسەڵاتدارانی تورکیا 30 پەنابەری سورییان لە رێگەی دەروازەی سنووری گرێ سپییەوە لەگەڵ تورکیا، لە باکووری شاری رەققە، کە گروپەکانی لایەنگری “جەیش وەتەنی” تورکیا کۆنترۆڵی دەکەن، دیپۆرتی ناو خاکی سوریا کردەوە.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، دوێنێ دەسەڵاتدارانی تورکیا 30 پەنابەری سورییان لە تورکیاوە لە دەروازەی سنووری گرێ سپییەوە بە زۆرەملێ دیپۆرت کردۆتەوە بۆ گوندەواری رەققە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، ژمارەی ئەو پەنابەرە سوریانەی کە لە سەرەتای هەڵمەتەکەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بۆ ناوچەی گرێ سپی دیپۆرتکراونەتەوە 2500 کەسی تێپەڕاندووە و ئێستا زۆربەیان لە شەقام و باخچەکاندا دەژین.
پێنجشەممەی رابردووش، دەسەڵاتدارانی تورکیا 12 پەنابەری سورییان لە ڕێگەی هەمان دەروازەوە، لە باکووری رەققە، دوای چەند رۆژێک لە دەستبەسەرکردنیان، دیپۆرتکردەوە.
لە مانگی ڕابردووەوە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتێکیان لە دژی ئەو پەنابەرە سورییانەی کە لە وڵاتەکەیاندا نیشتەجێن، بەتایبەت شاری ئیستەنبوڵ دەستپێکردووە، بە گوتەی چالاکوانان، لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە هەزار کەسیان دیپۆرت کردووەتەوە.