سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕێوڕه‌سمێكى ماڵئاوايى بۆ كونسولى ئه‌مه‌ريكا ڕێكده‌خات
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى كۆتاييهاتنى ئه‌ركييه‌وه، ڕێوڕه‌سمێكى ماڵئاوايى بۆ ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا لە هەرێمی کوردستان ساز كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ديپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان وته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى ڕۆڵ و ماوه‌ى ئه‌ركى كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكى ديوان له وته‌كه‌يدا ئاماژه‌ى به كار و هه‌وڵه‌كانى كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد كه وه‌ك دۆستێكى دڵسۆزى گه‌لى كوردستان، به‌رده‌وام كارى جددى كردووه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌رك و ماندووبوونى به مايه‌ى پێزانينى نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكى ديوان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتيگرى و هاوكاريى ئه‌مه‌ريكا بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه باسى له ڕۆڵى كارا و ئهرێنيى ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌رك و كارى نوێيدا بۆ خواست.
لاى خۆيه‌وه ئيرڤن هيكس جوونيه‌ر كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان بۆ ڕێکخستنى ڕێوڕه‌سمه‌كه ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه بۆ هه‌ميشه خۆى به دۆستێكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانێت، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگيى يه‌كگرتوويى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.