چه‌كدارانی رێکخراوی داعش هێرشیان كرده سه‌ر جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و تەقەمەنی
هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دووشەممە چه‌كدارانی رێکخراوی دەولەتی ئیسلامی بەناو داعش هێرشیان كرده سه‌ر جبەخانەیەکی چه‌ك و تەقەمەنی له ناوه‌ڕاستی سووریا، له ئه‌نجامی ئەو هێرشه‌دا سێ سه‌رباز كوژران.
بەپێی سەرچاوەکان، هێرشی چه‌كدارانی رێکخراوی داعش له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوودا بۆ سه‌ر جبه‌خانه‌یه‌كی پڕ له چه‌ك و تەقەمەنی تایبه‌ت به حكومه‌تی سوریا بووە له ناوچه‌ی ته‌دمور له سنووری پارێزگای حمس.
بەپێی ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له هێرشه‌كه‌دا 3 سه‌ربازی سوپای سوریا كوژراون و 8ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕوانگه‌ی سوریا پێشبینی ئەوە دەکات کە ژماره‌ی قوربانییه‌كان ڕوو له زیادبوون بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی ژمارەیەک بریندار خراپ و مه‌ترسیداره.
جێی باسە له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ئه‌مه چواره‌م هێرشی چه‌كدارانی رێکخراوی داعشه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوپای سوریا ئەنجام دەدرێت، دوایین هێرش رۆژی پێنجشه‌مەی ڕابردوو بووە كه هێرش كراوەته سه‌ر پاسێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای سوریا و له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ش 33 سه‌رباز كوژران.