برایتۆن تەنها بە 5 ملیۆن کڕی و فرۆشتییەوە بە چێڵسی بە 146 ملیۆن دۆلار

ژووری وەرزش – نۆرس پرێس

بەپێی هەواڵی میدیا وەرزشییەکانی ئەمڕۆ، یانەی چێڵسی ئینگلیزی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی “مۆیسس کایسێدۆ”ی ئیکوادۆری، گرانترین یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی, لە رکابەرە ناوخۆییەکەی برایتۆن بە بڕی 146 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

یاریزانە ئیکوادۆریە تەمەن 21 ساڵەکەش، کە لە ناوەڕاست یاری دەکات، یانەی لیڤەرپوڵیش بەنیازی کڕینی بوو، رۆژی هەینی رابردوو، لەگەڵ یانەی برایتۆن رێککەوتن بۆ ئەوەی بیخاتە نێو گرێبەستێکی پێوانەییەوە بە بڕی نزیکەی 140 ملیۆن دۆلار.

بەڵام کایسێدۆ پێی باش بوو بچێت بۆ چێڵسی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە پێشترگفتی بە یانە لەندەنییەکە داوبوو، وەک ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا دەرکەوت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس، کایسێدۆ بە گرێبەستێکی 8 ساڵە پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە دەکات.