هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەێنراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە کە چیدی وڵاتەکەی پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە بۆ پاراستی ئاسایش و روبەڕووبوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش”.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازیی عێراق کۆبووەتەوە کە بەشدارییان لە پڕۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای نەینەوادا، لە دەستی دەوڵەیئ ئیسلامی “داعش” کردبوو، تیایدا جەختیکردووەتەوە، کە وڵاتەکەی پێویستی بە ھێزی شەڕکەری بیانی نەماوە و گەیشتوونەتە ئاستێکی پێشکەوتووی گفتوگۆ و ھاوکاری لە داھاتوودا، لەبارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە “داعش”.
بە گوێرەی راگەێنراوەکە، سوودانی ئاماژەی بەوەشداوە، کە “ھەموو جیھان قەرزاری قوربانیدانی عێراقییەکانن لە شەڕی دژی داعشدا، گوتیشیەتی، “داعش تەنیا عێراقی بەئامانج نەگرتووە، بەڵکو ھەموو جیھانی کردە ئامانج”.
هەر لە راگەێنراوەکەدا هاتووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، کەوا پارێزگاریکردن لە ئاشتی و سەقامگیری بچوکترین مافی ھاووڵاتیانەوە و دەبێت ئەوان بۆیان دابین بکەن.