داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی دوو کردەوەی دژ بە سوپای عێراق راگەیاند

دێرەزوور – نۆرس پرێس


دوێنێ دووشەممە، دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” لە ڕێگەی ناسێنەرەکانی نزیک لە خۆیەوە رایگەیاند کە دوو کردەوەیان دژ بە سوپای عێراق ئەنجامداوە.

دەزگای “ئەعماق” کە نزیکە لەو ڕێکخراوە، ڕایگەیاندووە، چەکدارەکانیان بە چەکی ئۆتۆماتیکی و نارنجۆک، پێگەیەکی سەربازی سوپای عێراقیان لە ناوچەی ئەلفەتحە لە شارۆچکەی ئەلعەلەم لە پارێزگای سەڵاحەدین کردۆتە ئامانج.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، کە بەئامانجگرتنەکە بووەتەهۆی کوژرانی سەربازێک و زیانگەیاندن بە سەربازگەکە.

لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا کە ڕێکخراوەکە بانگەشەی بۆ دەکات، “ئەعماق” ڕایگەیاند، چەکدارەکانیان لە گوندی ئەلبیجات سەر بە ناحیەی بەهرز لە قەزای دیالە، بۆمبێکیان بە سوپای عێراقدا تەقاندووەتەوە و لە ئەنجامدا زیان بە ئۆتۆمبێلێک کەوتووە وسەرنشینەکانی برینداربوون.

ئامادەکردنی: عومەر عەبدولڕەحمان – داڕشتنەوەی: