برینداربوونی دوو کەس و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی دیکە لە سەرێ کانیێ لە لایەن جەندرمەی تورکیاوە

سەرێ کانیێ– نۆرس پرێس


دوێنێ دووشەممە، دوو کەس بە گولـلەی جەندرمەی تورکیا بریندار بوون و پێنج کەسی دیکەش لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە بەرەو تورکیا لە میحوەرەکەی شارۆچکەی مەبروکا لە رۆژئاوای سەرێ کانیێ دەستگیرکران.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “جەندرمەی تورکیا 5 کەسیان دەستگیرکردووە، دوای ئەوەی لە دیووی تورکیاوە دیواری سنوورییان بەزاندووە، هاوکات دوو کەسی دیکەش کە لەگەڵیاندا بوون، لەکاتی هەوڵدان بۆ گەڕانەوەیان بۆ سوریا و خۆرزگار کردن لە دەستبەسەرخانەکان، بریندارکراون”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، پێنج دەستگیرکراوەکە بەر لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردن لێیان دراوە، هاوکات دوو بریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی سەرێ کانیێ و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی تورکیا زۆر پێشێلکاری دژ بە کۆچبەرانی سوری پراکتیزە دەکەن، جا ئەگەر پەنابەرانی نیشتەجێی بێت لەو وڵاتەدا لە رێگەی ڕاگواستنی زۆرەملێوە دیپۆرتیان دەکەنەوە، یان ئەو کەسانەی لەهەوڵی هەڵهاتن لە سوریا و ل دژواری ژیان تێدا، بە گولەباران و دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەی جەستەیی لە لایەن جەندرمەوە رووبەڕوویان دەبنەوە.

ئامادەکردنی: هانی سالم – داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی