داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بەئامانجگرتنی ئەندامێکی هێزەکانی هەسەدە لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور راگەیاند
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ڕێکخراوی تیرورستی داعش ، بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی ئەندامێکی هێزەکانی هەسەدە لەگوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕاگەیاند.
دوێنێ یەکشەممە، ئەندامێکی “هەسەدە” بە تەقەی چەکدارە نەناسراوەکان لە شارۆچکەی ئەلشوهێل لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریا گیانی لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵی ئەعماق کە نزیکە لەو ڕێکخراوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە ئاماژە بەوەداوە، کە چەکدارانی ڕێکخراوەکە بە چەکی ئۆتۆماتیکی لەسەر ڕێگای سەرەکی شارۆچکەی ئەلشوهێل ئەندامێکی هێزەکانی هەسەدەیان کردووەتە ئامانج و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
لەم دواییانەدا، کردەی تیرۆر لە گوندەوارەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر لە دژی ئەندامانی هەسەدە و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی خۆسەر و کەسایەتییە ناودارەکانی خێڵ و دانیشتوانی مەدەنی ناوچەکە زیادیان کردووە، سەرەڕای ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە چڕانەی کە لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە ئەنجامدەدرێن.