گەڕان و پشکنین بۆ قوربانییانی ئاگرەکەى هاواى بەردەوامە

هەولێر – نۆرس پرێس

بەرپرسانى ویلایەتى هاواى ئاماژە بەوەدەکەن، گەڕان و پشکنین بۆ قوربانییانی ئاگرەکەى هاواى، هێشتا لە قۆناغى سەرەتادایە و بە گوێرەى دوایین ئاماریش، تاوەکو ئێستا بەهۆى ئاگرەکەوە، 96 کەس گیانیان لەدەستداوە.

جۆن پێلێتیێر، بەڕێوەبەرى پۆلیسى ویلایەتى هاواى، رایگەیاند، تاوەکو ئێستا پشکنینی پۆلیس بە هاوکارى سەگى راهێنراو بۆ دۆزینەوەى تەرم، تەنها 3%ى ناوچەکانیان پشکنیووە.

ئاماژەى بەوەشداوە، کە ئەو ناوچانەى پێویستە پشکنینى بۆ بکەن، رووبەرەکەى نزیکەى هەشت کیلۆمەتر چوار گۆشەیە و چاوەڕێدەکەن ژمارەى قوربانییەکان زیاتر بێت.

ئەو ئاگرەى لەو ویلایەتەکە کەوتوەتەوە، لە ماوەى 100 ساڵى رابردوودا هاوشێوەى نەبووە.

 ئاگری دارستانەکانی هاوای، بە کوشندەترین کارەساتی سرووشتیی ئەو دوورگەیە دادەنرێت لەدوای تسونامییەکەی ساڵی 1960، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 61 کەس. ئاگرەکە لە رۆژى 9ی ئاب دەستیپێکردووە، جگە لە گیانل ەدەستدانى ئەو ژمارە لە هاوڵاتیان، نزیکەی هەزار کەسی دیكە بێسەروشوێنن، نزیکەی 12 هەزار کەسیش ناچار بە جێهێشتنى ماڵ و حاڵیانبوون.