دوو چەکداری سوڵتان موراد بە بۆمبێکی لکێندراو کوژران

باب – نۆرس پرێس

بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی گروپی “سوڵتان موراد”دا لە شارۆچکەی باب تەقیەوە و لە ئەنجامدا دوو ئەندامانی هێزەکە کوژران و دووانی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، لەکاتی گەیشتنی ئۆتۆمبێلەکەی چەکدارانی سوڵتان موراد بۆ بازگەی شێخ ناسر لە نزیک شارۆچکەی باب، بۆمبەکە تەقییەوە، بەهۆیەوە دوو کەسیان کوژراون و دوو کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.

دوای رووداوەکە هێزێکی زۆر لە ناوچەکە بڵاوکرایەوە و قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا.

شارۆچکەی باب دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری حەلەب لە ساڵی 2017ەوە کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و هێزەکانی تورکیا، بەڵام زۆر جار حاڵەتەکانی رفاندن و دزی و کوشتن و تەقینەوە لە شارۆچکەکە تۆماردەکرێن.