لە ماوەی هەفتەیەکدا دووەمین جارە گوندێک لە گڕێ سپی لەلایەن تورکیاوە دەکرێتە ئامانج
گڕێ سپی – نۆرس پرێس
ڕۆژی دووشەممە هێزەکانی تورکیا گوندێک لە گڕێ سپی لە باکووری شاری حەسەکە دەکەنە ئامانج، ئەمەش دووەمین جارە ئەم گوندە لە هەفتەیەکدا دەکرێتە ئامانج.
سەرچاوە تایبەتەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاند، بە ئامانجگرتنەکە لە گوندی تل لبن ئەنجامدراوە، ئەم گوندە دەکەوێتە گوندەوارەکانی ڕۆژئاوای قەزای گڕێ سپی لە باکوری شاری حەسەکە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ هیچ لێدوانێکیان لەسەر بەئامانجگرتنەکە نەدا و هیچ زانیارییەکیشیان لەو بارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
جێی باسە سێشەممەی ڕابردوو هێزەکانی تورکیا گوندی تل لبن لەگوندەوارەکانی گڕێ سپی کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ هەواڵێک لەبارەی قوربانی و زیانەکان بگاتە تورکیا.