بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر، بەر لەئەنجامدانی تاوانێکی دڕندانە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایش گووتیشی، تۆمەتبار(ن ،ن ، م) کە بازرگان و بەکارهێنەری  ماددەی هۆشبەرە، لەژێر کاری گەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ئەشکەنجەی هاوسەر و منداڵەکانی داوە و بەنیاز بو منداڵێکی خۆی کەتەمەنی تەنها (ساڵێك و نیوە) بەشێوەیەکی دڕندانە بکوژێت.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ئاشکراشی دەکات کە بەر لەئەنجامدانی تاوانەکە، بە بڕیاڕی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا و ڕوبەڕوی یاسا کرایەوە.