فەیسەل میقداد دەچێتە قاهیرە و لەگەڵ شەش وەزیری عەرەب کۆدەبێتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی میسر رایگەیاند، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا، سبەی سێشەممە، 15\8\2023 دەگاتە قاهیرەی پایتەختی میسر و لەگەڵ هاوتا میسرییەکەی، سامح شوکری و پێنج ئەندامانی لیژنەی پەیوەندیدار بە کاروباری سوریا کۆدەبێتەوە، بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن و تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی قەیرانی سوریا.
وەزارەتی دەرەوەی میسر، لە ماڵپەری فەرمیی خۆیدا رایگەیاندووە، “بریارە سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر بەشداری لە کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاری عەرەبی پەیوەندیدار بە سوریا بکات، کە لە کۆشکی تەحریر بەرێوەدەچێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وەزیری دەروەی سوریا و میسر دوای کۆبوونەوەکەی سبەی ئێوارە، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدەن.
کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، دوای کۆبوونەوەی لوتکەی ئەم دواییەی لە شاری جددەی پایتەختی سعودیە، پێکهێنانی لیژنەیەکی پێنج کەسیی تایبەت بە کاروباری سوریای راگەیاند، کە لە سعودیە، عێراق، میسر، ئوردن و لوبنان پێکهاتووە.
ئەمە دووەم سەردانی وەزیری دەروەی سوریاییە بۆ میسر لە سەرەتای ئەمساڵەوە، هەروها پێشتر وەزیری دەرەوەی میسرش سەردانی دیمەشق کردبوو و لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا کۆبووەوە.