بۆ پێنجەمین رۆژ.. ئاگر رووبەرێکی فراوانی دارستانەکانی گوندەواری عەفرین دەسوتێنێت
عەفرین – نۆرس پرێس
دوێنێ یەکشەممە، بۆ پێنجەمین رۆژ لەسەریەک، ئاگر رووبەرێکی فراوانی دارستانەکان یەکێک لە ناوچەکانی نزیک شارۆچکەی جندرێسی لە گوندەواری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانی سوتاند.
سەرچاوە خۆجێیەکانی ناوچەکە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە دارستانەکانی دەوروبەری گوندی حاجی حەسەنلی نزیک بە جندرێس لە گوندەکانی عەفرین کەوتوەتەوە و زیاتر لە پێنج کاتژمێری خایاندووە، رووبەرێکی فراوانی سوتاندووە کە بە نزیکەی 5 هێکتار مەزەندە دەکرێت، بەم هۆیەوە سەدان دار زیانیان بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانە ئاگر لەو دارستانانە دەکەونەوە و ئەوە ماوەی پێنج رۆژە ئەم دۆخە بەردەوامی هەیە، سەرچاوەکانیش پێیان وابووە کە لایەنەکان لە پشت ئاگرەکەوە بوون، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکارییەکانی دیکە بدەن.
ئەوەشیان خستەڕوو، کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دوای کارکردن بۆ چەند کاتژمێرێک، بە بەکارهێنانی ئاو و شێوازی دابڕاندنی ئاگرەکە، ئەو دوو ئاگرەیان کوژاندەوە، بەڵام بەهۆی سەختی زەوی ناوچەکەوە، دەستیان نەگەشت بە هەندێک شوێنی ئاگرەکە بەهۆی فراوانبوونیەوە بۆ رووبەری گەورەتر بەهۆی وشکی لق و پۆپەکان و تەشەنەکردنی ئاگرەکەوە.
دوێنێ ناوچەکانی عەفرین و دەوروبەری، حەوت ئاگریان لە ناوچە جیاجیاکان تۆمارکرد، کە دوو ئاگریان لە دوو خانووی شاری ئارماناز لە رۆژئاوای ئیدلب و عەفرین و پێنجی دیکەیان لە زەوییە کشتوکاڵییەکان و بەشێکی دیکە لە زبڵدانەکان، کەوتنەوە، کە زیانەکانیان تا ئێستا بە وردی نەزانراوە.