نرخی یەک دۆلار نزیک دەبێتەوە لە 14 هەزار لیرە لە سەرجەم ناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستان
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای لیرەی سوری بەردەوام بوو لە دابەزینی خێرای بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی و داڕمانێکی مێژووی تۆمارکرد، کە نرخی یەک دۆلار گەیشتە 13,900 لیرە، لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای کوردستاندا، کە بەو دراوە مامەڵە دەکەن.
بەگوێرەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، کە بە نۆرس پرێسیان راگەیاند، یەک دۆلار لە بازاڕی قامشلۆ بە 13,900 لیرە بۆ فرۆشتن و 13,750 بۆ کڕین مامەڵەی پێوەکرا.
لە دیمەشق نرخەکەی گەشتە 13,450 لیرە بۆ کڕین و 13,650 لیرە بۆ فرۆشتن، لە حەسەکە 13,870 لیرە بۆ فرۆشتن و 13,820لیرە بۆ کڕین، بە گوێرەی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمڕۆ”.
لە حەڵەب 13,800 لیرە بۆ فرۆشتن و 13,600 لیرە بۆ کڕین و لە ئیدلیب 13,900 لیرە بۆ فرۆشتن و 13,850 لیرە بۆ کڕین.
لەکاتێکدا بانکی ناوەندیی سوریا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری بە 10,100 لیرە بۆ هەر دۆلارێک هێستووەتەوە، بەپێی بڵاوکراوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دراوەکان.