هۆزی جبوور لە حەسەکە داوا دەکەن فەرماندەی “دیفاع وەتەنی”یان رادەست بکرێت

حەسەکە – نۆرس پرێس

دوێنێ یەکشەممە، دوای ئەوەی لە لایەن هێزەکانی حکومەتی سوریاوە، کە لە گۆڕەپانی ئەمنی حەسەکە ئامادەن، هێرش کرایە سەر یەکێک لە پیاوماقوڵ و کەسە دیارەکانی، هۆزی جبوور داوا دەکات عەبدولقادر حەمۆ، فەرماندەی “دیفاع وەتەنی”یان رادەست بکرێت.

لە کاتێکی پێشتری دوێنێدا، فەرماندەی “دیفاع وەتەنی”لە شاری حەسەکە هەتا بە دەستدرێژیکردن و لێدانی “شێخ عەبدولعەزیز محەمەد شێخ ئەحمەد” کە یەکێکە لە شێخەکانی عەشیرەتی جبوور.

سەرچاوەیەکی فەرمی حکومەتی سوریا بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی هێرشی کرایە سەر یەکێک لە شێخەکانی هۆزی جبوور، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، لە لایەن فەرماندەیەکی سەربازی گرنگی حکومەتەوە داوای کۆبوونەوە لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکانی هۆزەکە کراوە، بەڵام ئەوان بە توندی رەتیانکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەسایەتییە دیارەکانی ئەو هۆزە، داوایان لەو فەرماندە سەربازییە کردووە، کە لەگەڵیان قسەی کردووە، کە عەبدولقادر حەمۆ، فەرماندەی “جەیش وەتەنی”یان رادەستبکرێت، کە یەکێکە لە لەپێشینەی داواکارییەکانیان.

دوێنێ ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، کە لوئەی سەلوح، پارێزگاری حەسەکە، لە حەسەکە ئامادە نییە و ئێستا لە دیمەشقی پایتەختە و لە ئەرکێکی کاردایە، گوتیشی وابڕیارە سەردانەکەی بۆ ئەو شارە کورت بکاتەوە و سبەی بەفڕۆکەیەکی تایبەت بگەڕێتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسەدا.

لە سۆشیال میدیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە هەزاران ئکەسی هۆزی جبوور لە حەسەکە، بەرەو هێرشکردنە سەر بارەگا و ناوەندەکانی هێزەکانی “جەیش وەتەنی” حکومەتی دیمەشق، کە دەکەونە ناو گۆڕەپانی ئەمنی ئەو شارەوە، بەڕیکەوتوون.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سەعد ئەلیازچی