سەرۆکی بەرازیل: بە بودجەى 348 ملیار دۆلار ئابووری بەرازیل دەگەڕێتەوە رێڕەوی گەشەکردن

هەولێر – نۆرس پرێس

سەرۆکى بەرازیل ئاشکرایکرد، بەرنامەیەکى ئابوریی بە بودجەیەکى زەبەلاح زیندوو دەکەنەوە بە مەبەستى وەبەرهێنان لەو وڵاتە، بۆ ئەوەى ئابورییەکەى بگەرێنێتەوە سەر رێرەوى گەشەکردن.

لویس ئیناسیۆ، سەرۆکى بەرازیل، لە وتارێکدا رایگەیاندووە، بەرنامەیەکى ئابوری بە بودجەى 348 ملیار دۆلار زیندوو کراوەتەوە، بۆ ئەنجامدانى وەبەرهێنان لە بەرازیل، کە ئامانج لێی گەشەپێدانى ئابوریی وڵاتەکەیەتى.

ئاماژەى بەوەشکردووە، وڵاتەکەى پێویستى بە راستگۆیی، ئاسایش و خۆراگرى هەیە، ئەو بەرنامە ئابورییەش ئەو سێ ئامانجە دەپێکێت، بۆ ئەوەى وەبەرهێنەرى بیانى پەلکێشى بەرازیل بکەن.

دۆخى ئابوریی بەرازیل پاشەکشەى کردووە، بە بڕواى سەرۆکى ئەو وڵاتە، ئەم پلانەى ئێستا ئابوریی بەرازیل دەگەرێنێتەوە سەر رێرەوى گەشەکردن.