قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا، بەهای لیرەی سوریی بەردەوامە لە دابەزینی خێرای بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی، لە کاتێکدا نرخی یەک دۆلار گەیشتە 13 هەزار و 700 لیرە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو کەسانەی کاری ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن، نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی قامشلۆ بە 13 هەزار و 700 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 500 لیرە بۆ کڕین تۆمارکراوە.
لە شاری حەلەب نرخی دۆلار گەیشتە 13 هەزار و 800 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 600 لیرە بۆ کڕین، هەروەها لە ئیدلب 13 هەزار و 750 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 700 لیرە بۆ کڕین.
بەگوێرەی ماڵپەڕی “لیرەی ئەمرۆ” لە دیمەشق نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتووەتە 13 هەزار و 450 کڕین و 13 هەزار و 650 فرۆشتن و لە حەسەکەش گەیشتووەتە 13 هەزار و 650 لیرەی فرۆشتن، و 13 هەزار و 600 لیرەی کڕین.
لەکاتێکدا بانکی ناوەندیی سوریا نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە لیرەی سوری بە 10 هەزار و 100 لیرە بۆ هەر دۆلارێک پاراستووە.