هەولێر – نۆرس پرێس
بەنێوەندگیریی ئەمریکا، سعودیە یەکەم باڵیۆزی خۆی بۆ کاروباری فەڵەستین دەستنیشانکرد.
میدیاکانی فەلەستین رایانگەیاندوە، سعودییە، نائیف ئەلسەدیری وەک باڵیۆزی خۆی بۆ فەڵەستین دەستنیشانکردووە و ناوەکەی رادەستی تیمەکەی مەحمود عەباسی سەرۆکی فەلەستین کردووە.
میدیاکانی ئیسرائیلیش ئەم هەنگاوەیان بە دەستپێشخەری سعودیە گەراندەوە بۆ رێککەوتنی سعودیە و ئیسرائیل بە نێوەندگیریی ئەمریکا.
لەچەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە راپۆرتێکی تایبەتدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەشێک لەو رێککەوتنەی کە لە نێوان ئیسرائیل و سعودیەدا ئەنجامدراوە، پەیوەندی بە داواکاری ریازەوە هەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ فەلەستین.