بە سەدان بارهەڵگری سوریی لە سەر سنووری ئوردن گیریانخواردوە

دەرعا – نۆرس پرێس

زیاد لە 10 رۆژە، بە سەدان بارهەڵگری سەوزە و میوەی سوریی لە سەر سنوری نێوان سوریا – ئوردون راگیراون و ریگەیان پێنادرێت بە خاکی ئوردنەوە تێپبەرن بەرەو سعودیە.

سەرچاوەیەک لە دەروازەی نەسیب بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هەزار و 250 بارهەڵگر لە دەروازەکە گیریانخواردووە، چونکە وڵاتی سعودیە بریایداوە رێگە نەدات بەو بارهەڵگرانەی کە دروستکراوی پێش ساڵی 2004، هەروەها ژمارەیەک رێنمایی تایبەت سەبارەت بە کوالێتی سەوزە و میوە رایگەیاندووە، کە نابێت کوالێتی میوە لەو رێنمایانە کەمتر بێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بریارانە دەبنە هۆی گەیاندنی زیانێکی گەورە بە جووتیاران و کاسبکاران و خاوەن ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان.

سەرچاوەکە روونیشیکردەوە، بەهۆی وەرزەی گەرماوە زۆربەی میوەکانی نێو بارهەڵکرەکان تێکدەچن و ئەگەر شۆفێرێک بیەوێت سەوزەکانی نێو باهەڵگرەکە بپارێزێت، ئەوا پێویستی بە نزیکەی 50 لیتر گازۆیل هەیە لە رۆژێکدا بۆ کارپێکردنی ساردکەرەوەکە.

بەرپرسانی ئوردن سوورن لە سەر بریارەکەیان و دەلێن ئەگەر رێگەمان بە تێپەربوونی بارهەلگرەکان دایەوە و دواتر سعودیە رازی نەبوو رێگەیان پێبدات بچنە نێو خاکەکەی، ئەوە شۆفێران ناچار دەبن لە سنووری ئوردن و سعودیە چاوەرێبکەن.