وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە دوو گەنجیان بە تۆمەتی سوتاندنی ئاڵای تورکیا دەسگیر کردووە

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

دوێنێ، شەممە، سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ سووتاندنی ئاڵای کۆماری تورکیا راگەیاند، ئەمەش لە میانی خۆپیشاندانەکانی سەرکۆنەکردنی لێدوانەکانی تورکیایە کە داوای ئاشتەوایی نێوان حکومەتی دیمەشق و ئۆپۆزسیۆن دەکەن.

سۆیلو لە تویتێکدا لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە، دوو کەس کە ئاڵای تورکیایان لە ئەعزازی سوریا  “بە مەبەستی ئیستفزازی و هاندان”، سووتاندووە دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە بە هاوکاریی دەزگای هەواڵگری تورکیا و بەشی پۆلیسی کلس و ئەنجوومەنی سەربازی ئەعزاز بووە، وتیشی کە هێشتا بەدواداچوون بۆ کەسانی دیکە بەردەوامە.

شەوی پێنجشەممە لە شاری ئەعزاز لە لگوندەواری حەلەب خۆپیشاندانی بەرگراوان بەڕێوەچوو، بۆدژایەتی کردنی لێدوانەکانی چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کە داوای ئاشتەوایی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی دیمەشقی کردبوو.

لە خۆپیشاندانەکاندا خۆپیشاندەران ئاڵای تورکیایان لە گۆڕەپان و شەقامەکاندا لابرد و بەشێکیان سوتاند.

لە کاتێکی پێشتری ئەمڕۆدا، سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاندبوو، پۆلیس و شورتەی گشتی و پۆلیسی سەربازیی دڵسۆز بۆ تورکیا هەڵیانکوتاوەتە سەر دەیان ماڵ و دە کەسیان، بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە تورکیا دەستگیرکردووە، لەنێویاندا دروشم بێژی خۆپیشاندانەکان هەن.