هەولێر- نۆرس پرێس
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕی 50 ملیۆن دینار بەشێوەی قەرز دەدرێتە گەنجانی بێکار بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانیان.غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجمەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەچوارچێوەی یاسای بودجەی ئەمساڵدا بڕی 50 ملیۆن دینار بەشێوەی قەرز دەدرێتە گەنجان، بەجۆرێكیش ئەمساڵ ساڵی پرۆژە و لاكردنەوە دەبێت لە بێكاری.لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەلایەتی فەیسبوك غەریب ئەحمەد نوسیویەتی، لە بودجەی گشتی سێ ساڵی پەسندكراوی عێراق 400 ملیار دینار تەرخانكراوە بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی گەنجان، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق سەرجەم ڕێكارەكانی لەسەر ئەم پڕۆژەیە تەواوكردوە.ئاماژەی بەوەشكردوە، لەچوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023 و 2024 و 2025 سێ ساڵی پڕ پڕۆژە و تاحەدێك لاكردنەوە دەبێت لە بێكاری.