سوپای نیشتیمانی بە پاڵپشتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر فەرمانبەران لە گوندەوارەکانی عەفرین

عەفرین – نۆرس پرێس

دوێنێ هەینی، ئەندامانی پۆلیسی سوپای نیشتمانیی لایەنگری تورکیا، لەبەردەم بانکێکی تورکیا لە شارۆچکەی جندێرس، لە گوندەوارەکانی عەفرین، هێرشیان کردە سەر دوو فەرمانبەر.شایەتحاڵەکان بە نۆرس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئەندامانی پۆلیسی شارستانی هێرشیان کردووەتە سەر ژنێک لەناو سەنتەری  PTT (بانکی تورکی) لە شارۆچکەی جندێرس، ئەمەش توڕەیی لای ئەو فەرمانبەرانە لێکەوتەوە کە لەبەردەم سەنتەرەکەدا چاوەڕێی وەرگرتنی مووچەکانیان بوون.شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەفسەرانی پۆلیس تەقەیان کردووە و سپرای بیبەریان تەقاندووە بۆ بڵاوەپێکردنی قەرەباڵغی فەرمانبەران، ئەمەش بووەتە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک ژن.

دەیان لقی PTT  لە ناوچەکانی حەلەب دانراون لەلایەن سوپای نیشتمانی و هێزەکانی تورکیاوە کونترولکراون، بەو پێیەی هەموو ڕێکخراوە مرۆییەکان و دامەزراوەکانی لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ناچار دەکرێن مووچەی فەرمانبەرەکانیان لە PTT وەربگرن و پارەکەشیان هەموی بە لیرەی تورکیە.

ئامادەکردنی: موئەیەد شێخ – داڕشتنەوە: مالین محەمەد