هەولێر – نۆرس پرێس
شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری دێته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی بۆ كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ راگه‌یاندوه.
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح دوێنێ شه‌ممه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان سوننه‌كان كۆبوه‌وه و ئه‌مڕۆش له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كان كۆده‌بێته‌وه و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتودا له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆببێته‌وه.
عامری و محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له پشكی سوننه‌كان دوێنێ تاوتوێ دۆخی عێراقیان كرد، كه له ئێستا ره‌وتی سه‌در داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیش داوای پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی 10 مانگه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چوە، به‌ڵام نه‌توانراوه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنرێت، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی له په‌رله‌مان كشانده‌وه موقته‌دا سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی به‌رزكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌مانگی به مه‌رج به داواكه‌ی سه‌در ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه.
لە لایەکی ترەوە ململانێکانی نێوماڵی شیعە تا دێت پەرە دەسێنێت و دوێنێ موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد کە لە شارەکانی ترەوە رووبکەنە بەغدا و خۆپیشاندان و مانگرتنی ملیۆنی ساز بدەن.
بە هەمان شێوەش چوارچێوەی هەماهەنگیش بەردەوامن لەسەر خۆپیشاندانەکانیان و تا ئێستاش هیچ ئاسۆیەک نییە بۆ رێکەوتن لە نێوان ئەو دوو لایەنەدا.