سوپای سوریا: لە دێرەزوور دووبارە هێرشکرایە سەر هێزەکانمان

دێرەزوور – نۆرس پرێس

لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، سێ ئەندامی هێزەکانی حکومەت بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی سەربازی له هێزەکانی حکومەت له دێرەزوور رایگەیاند، دوێنێ هەینی 11/8/2023، چەند چەکدارێکی نەناسراو بە چەکی کلاشنکۆڤ هێرشیانکردوە سەر خاڵێکی پشکینین “فەرقەی 17″ی هێزەکانی حکومەتیان کرده ئامانج له ناوچەی شارۆچکه ی مەجاودە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارۆچکەی مەیادین لە رۆژهەڵاتی شاری دێرەزوور و تەندروستیان ناجێگیرە.

ناوچەکانی رۆژهەڵاتی دێرەزوور و بەشێکی فراوانی بیابانی بادییە لە ناوەراستی سوریا لە ژێر کۆنترۆڵی گروپەکانی سەر بە ئێران و سوپای سوریادایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو چەندین هێرشی چەکداری لەو ناوچانەدا روویداوە.

دوێنێ هەینی، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە بە ئامانجگرتنی دوو پاسی گواستنەوەی سەربازانی “فیرقەی 17″، کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی 50 کەس، لە نزیک شارۆچکەی موعیزیلە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور، گرتە ئەستۆ .