قامشلۆ – نۆرس پرێس
نرخی لیرەی سوریی بەردەوامە لە دابەزینی خێرای بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، لە کاتێکدا نرخی یەک دۆلار گەیشتە 13 هەزار و 550 لیرە، ئەمڕۆ شەممە، لە زۆربەی ناوچەکانی سوریا.
لە شاری حەلەب نرخی دۆلار گەیشتە 14 هەزار لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 800 لیرە بۆ کڕین و لە ئیدلبیش 13 هەزار و 600 لیرە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 550 لیرە بۆ کڕین.
نرخی لیرە بەرامبەر دۆلار لە بازاڕی قامشلۆ بە 13 هەزار و 550 لیرەیە بۆ فرۆشتن و 13 هەزار و 350 لیرە بۆ کڕین تۆمارکراوە.
بەگوێرەی ماڵپەری لیرەی ئەمرۆ، لە دیمەشق نرخی ئاڵوگۆڕی دراو گەیشتە 13 هەزار و 600 کڕین و 13 هەزار و 800 فرۆش و لە حەسەکەش گەیشتە 13 هەزار و 550 لیرە فرۆشتن، و 13 هەزار و 500 لیرە کڕین.