فەرمانبەرێکی حکومەت بۆ کڕینی شوقەیەک لە سوریا چەندی پێویستە؟

دەرعا – نۆرس پرێس

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی خانووبەرە لە دەرعا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ هاوکاتە لەگەڵ دارمانی بەهای لیرەی سوریی.

خاوەنی فەرمانگەیەکی خانووبەرە لە شاری دەرعا بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کەلێنی نێوان مووچەی فەرمانبەرێک و نرخی شوقەیەکی بچووک لە شارەکەدا زۆر فراوانتر بووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو فەرمانبەرە زیاتر لە 60 ساڵی پێویستە تاوەکو بە مووچەکەی پارەی شوقەیەک کۆبکاتەوە کە رووبەرەکەی لە 100 مەتر چوارگۆشە تێنەپەرێت، بەمەرجێک هیچ لە مووچەکەی خەرج نەکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی ئەو شوقەیە کە لە 100 مەتر چوارگۆشە تێناپەرێت، گەیشتووەتە زیاتر لە 160 ملیۆن لیرەی سوریی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکەی بەهۆی داڕمانی لیرەی سورییەوە بووە، لەکاتێکدا مووچەی ئەو فەرمانبەرە وەک خۆی ماوەتەوە و لەباشترین حاڵەتەکاندا 20 دۆلار زیاتر نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لە فەرمانبەران دەچن بۆ نیشتەجێبوون لە شاری دەرعا ئەلبەلاد چونکە نزیکە لە کارەکانیان.

هەروەها زۆرینەی ئەوانەی ئێستا خانووبەرە دەکرن، تاراوگەن لە وڵاتانی کەنداو یان ئەوروپا.