هەولێر – نۆرس پرێس
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 12ی ئابی 2023، لە ئاسمانی نیمچە دورگەی کریمیا 20 فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئۆکرانییان خستووەتە خوارەوە،
ئاژانسەکانی هەواڵی رووسیا لە زاری وەزارەتی بەرگرییەوە ولاتەکەوە بڵاویانکردەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی روسیا، 14 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە و سیستمی جەنگی ئەلیکترۆنیش 6 فڕۆکەی دیکەیان خستووەتە خوارەوە.
رۆژی هەینیش وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، لە ئاسمانی مۆسکۆ فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییان خستووەتە خوارەوە.
تەمووزی رابردوو ئۆکرانیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردە سەر مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتەوە.