نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، یاریزانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئۆفەرێکی لە خولی ئەمریکیەوە پێگەیشت

ژووری وەرزشی – نۆرس پرێس

نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی، یاریزانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئۆفەرێکی لە خولی ئەمریکی پێگەیشت، دوای ئەوەی پشتڕاستکرایەوە کە ئەم وەرزە ئەکاونتەکانی پاریس سان جێرمان بەجێهێشتووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “میرۆر”ی بەریتانی، یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی گرنگی بەو یاریزانە بەڕازیلییەی دەدات، ئەمە جگە لە گرنگیدانی خولی سعودی بەو یاریزانە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، نەیماری تەمەن 31 ساڵ ناتوانێت بەشداری خولی ئەمریکی بکات، چونکە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەمریکا لە دووەمی مانگی ئابەوە داخراوە، ئەمەش وایکردووە بیرۆکەی گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ لای ئەو یاریزانە بەدەر بێت لە ئێستادا، بەڵام دەتوانێت چاوەڕێ بکات تا مانگی یەکی ساڵی 2024 بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزارییەکانی.

خولی ئەمریکی شاهیدی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ بوسکێتس و جۆردی ئەلبایە، بەڵام هەموویان لە ڕیزەکانی ئینتەر میامیدان.