ئه‌ندامێكی داعش له حه‌سه‌كه ده‌ستگیركرا
قامشلۆ-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامێكی داعش له شاری حه‌سه‌كه راگه‌یاند.
ناوه‌ندی میدیایی ئاسایش بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش له به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی ده‌ستگیركراوه‌و به‌شداربوه له هێرشی سه‌ر به‌ندیخانه‌ی حه‌سه‌كه له مانگی كانونی دوه‌می رابوردو.
به‌پێی رونكردنه‌وه‌ی ئاسایش، له كاتی ده‌ستیگیركردنیدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش، چه‌ك و كاغه‌زی ساخته‌ی پێگیراوه له‌گه‌ڵ مۆبایلێكدا.
شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 20-21-1-2022 یاخیبون له به‌ندیخانه‌ی سه‌ناعه‌ی گه‌ڕه‌كی گوێرانی حه‌سه‌كه رویدا‌و هاوكات له‌لایه‌ن شانه نوستوه‌كانی داعشه‌وه سێ ئۆتۆمۆبێلێكی پڕ له سوته‌مه‌نی له دیوی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌كه ته‌قێنرانه‌وه، دواتر له گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه، په‌لاماری پاسه‌وانه‌كانی به‌ندیخانه‌كه‌ش درا.
پاش دە رۆژ پێکدادان، رۆژی یه‌كشه‌ممه 30-1-2022 هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی به‌ندیخانه‌ی حه‌سه‌كه‌ی راگه‌یاند و 374 ئه‌ندامی داعش له شه‌ڕه‌كه‌دا كوژران.